AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٨ ٠٨:١٦

سەرۆک کۆمار بە وەزیرانی پیشە و ئابووریی ڕاگەیاند؛

ڕێبەری ئێران هاوردە کردنی کەلوپەلی کۆریایی قەدەغە کرد

 ڕێبەری ئێران هاوردە کردنی کەلوپەلی کۆریایی قەدەغە کرد

دوای نامەی کۆمەڵێک لە بەرهەمهێنەرانی کەلوپەلی ناوماڵ بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی و داخوازیان لەسەر ڕێگری لە هاوردە کردنی کەلوپەلی کۆریایی، ڕێبەر لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆک کۆمار داوای کرد ئەو کەلوپەلانە هاوردە نەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای نامەی کۆمەڵێک لە بەرهەمهێنەرانی کەلوپەلی ناماڵ بۆ ڕێبەری ئێران هاوپەیوەند بە دژایەتی لەگەل هاوردە کردنی کەلوپەلی ناوماڵی بیانی بەتایبەتی کۆریایی و پێویست بوونی ڕێگری لە هاوردە کردنی ئەو بەرهەمانە بۆ پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی، نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە نامەیەکدا بۆ ڕەئیسی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند:

ئەگەر هەواڵی هاوردە کردنی کەلوپەل لە دوو کۆمپانیای کۆریایی راست بێت بە واتای شکاندنی پشتی کۆمپانیا ناوخۆییەکانە کە تازە توانیویانە لەسەر پێی خۆیان بوەستن. کەواتە لە ئەو بوارەدا ئەبێ ڕێگری بکەن.

دوای ئەو نامەیەش، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماریش لە نامەیەکدا بۆ وەزیری پیشە و وەزیری ئابووری ڕایگەیاند کە لە هاوردە کردنی بەرهەمی کۆتایی کەلوپەلی ناوماڵ، ڕێگری بکرێت.

News ID 39363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha